ئەیوب عەلی ڤیدیۆ کلیپی یارانی بڵاوکردەوە
رووداو- هەولێر
ئەیوب عەلی، هونەرمەند نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی یاران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب بڵاوکردەوە.
ئەیوب عەلی، لەمبارییەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند" ئەم ڤیدیۆ کلیپەم بەناوی یاران بڵاوکردەوە، کە لە تێکستی جەبار حەبیبەو لە ئاوازی تۆنی ویتەو دەرهێنەری بەتوانا دلێر دلاوەر کاری دەرهێنانی بۆکردووە".
ئەیوب گوتیشی" ڤیدیۆ کلیپەکە وەک جەژنانەی سەری ساڵ دەکەمە دیاری هەموو هەوادارانم، هیوادارم چێژ لەو گۆرانییە ببینن و بەدڵی هەموو لایەک بێت".