ئەنجلینا جولی بەبۆنەی جەژنەوە وێنەی لەگەڵ مەڕێک گرتووە
رووداو- هەولێر
لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، ئەنجلینا جولی، خانمە ئەکتەری سینەمایی ئەمەریکی، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ مەڕدا گرتووە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە.
ئەم وێنەیە لەیەکێک لە لاپەڕە نافەرمییەکانی جولی بڵاوکراوەتەوە و جولی جلی رەشی پۆشیووە و رەنگی مەڕەکەش رەشە.
لەگەڵ ئەو وێنەیدا کۆمێنتێکی جولی بڵاوکراتەوە، کە جەژنی قوربان لە هەموو هەوادارانی خۆی پیرۆز دەکات.