ئەیوب عەلی لە کۆنسێرتێکی فلامینگۆی ئیسپانی بەشدار دەبێت
رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند ئەیوب عەلی، لە کۆنسێرتێکی فلامینگۆی ئیسپانی لە شاری کۆڤەنتریی بەریتانیا بەشدار دەبێت و بەرهەمێکی فلامینگۆ ئاوێتە چریکەیەکی گەرمیانی دەکات.
هونەرمەند ئەیوب عەلی، بە رووداوی راگەیاند، له خه‌باتی هونه‌ریی خۆی بەردەوامە و به ده‌نگ و هه‌ست و به‌وپه‌ڕی توانای هونه‌ریی خۆیەوە له كۆنسێرتێكی دیكه‌ی ئاستبه‌رزی میوزیكی فلامێنكۆدا بەشداربووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە کۆنسێرتەکەدا بەرهەمێکی پێشکێش‌کرد کە ئاوازێكی دێرینی ئیسپانیایە و به‌ناوی شاری كۆردۆباوه دانراوه. گوتیشی: "ئەم بەرهەمە بۆ ئامێری پیانۆ دانراوە، من هۆنراوه‌یه‌كی ساده‌م بۆ به زمانی كوردی بۆ نووسی كه ستایشی شاری كۆردۆبا ده‌كات و كۆتایی به‌رهه‌مه‌كه ئاوێزانی سۆز و هه‌ست و چریكه‌یه‌كی گه‌رمیانی كوردستان ده‌كه‌م".
ئەیوب عەلی کە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردە و هەوادارای زۆری هەیە، روونیشیکردەوە: "به شانازییه‌وه ده‌نگ و ره‌نگ و زمان و كو‌لتووری خۆم به جیهان ده‌ناسێنم و ده‌ڵێم كوردم، بێگومان ئه‌م هه‌نگاوانه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆم ده‌زانم".
هەروەها گوتی، بەرهەمەکەی لە کۆنسێرتەکەدا بووە جێگه‌ی سه‌رنج و خۆشحاڵی هونه‌رمه‌ندان و ئاماده‌بووانی کۆنسێرتەکە.
کۆنسێرتەکە لە 22ـی شوباتی 2024 بە بەشداری ژمارەیەک ژەنیاری فلامینگۆ و سەمکارێکی ژن بەڕێوەچوو.