شڤان پەروەر سەرقاڵی وێنەگرتنی دوو كلیپى نوێيه

 

رووداو - دهۆك

شڤان پەروەر سەرقاڵی كلیپكردنی دوو گۆرانییە، كە یەكێكیان بۆ پێشمەرگە و ئەوی دیكەش بۆ "كوردستانی مەزنی" گوتووە.

سترانبێژی بەنێوبانگی كورد، شڤان پەروەر لەگەڵ هێزەكانی پێشمەگە سەرقاڵی وێنەگرتنی ئەو دوو كلیپەیە و بەشێك لە كلیپەكانیش لە ئەوروپا وێنە دەگیرێن.