ئەلبێرتا فێرێتی نوێترین دیزاینەکانی لە میلان خستەڕوو

رووداو دیجیتاڵ

ئەلبێرتا فێرێتی، دیزاینەری ئیتاڵی، نوێترین دیزاینەکانی لە چوارچێوەی هەفتە نمایشی جلوبەرگی میلان لە ئیتاڵیا خستەڕوو.
 
لە کۆلێکشنی ئەمجارەی ئەو دیزاینەرە جیهانییە، رەنگی رەش زاڵ بوو و ستایلی جیاوازی لە جلوبەرگی کورت و درێژ لەخۆگرتبوو.
 
ئەلبێرتا فێرێتی، دیزاینەکانی بە براندێک لە ژێر ناوی خۆی بڵاودەکاتەوە و خانەیەکی تایبەت بە فرۆشتنی دیزاینەکانی لە شاری میلان هەیە، بەڵام شوێنی کارکردنی لە گوندی کاتۆلیکای ئیتاڵیاییە کە زێدی خۆیەتی.
 
چالاکییەکانی هەفتە نمایشی جلوبەرگی میلان لە 21ـی شوباتی 2023 دەستیپێکرد و تاوەکو 27 مانگ بەردەوام دەبێت، تێیدا نوێترین دیزاینی دیزاینەران و براندە جیهانییەکان بۆ وەرزی پاییز و زستان نمایش دەکرێن.
 
هەفتە نمایشی جلوبەرگی میلان، لەگەڵ هەفتە نمایشی جلوبەرگ لە پاریس، لەندەن و نیویۆرک، بە گرنگرتین چوار چالاکی گرنگی بواری فاشن دەناسرێن.