لیستی بەربژێرکراون بۆ خەڵاتی ئۆسکار بڵاوکرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
لیستی فیلم و سینەماکارە بەربژێرکراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکار بڵاوکرایەوە و فیلمی 'Everything Everywhere All at Once' لە پێشەنگی فیلمە بەربژێرکراوەکانە و بۆ 11 خەڵات بەربژێرکراوە.
لە بەشی باشترین فیلم، 10 فیلم بۆ خەڵاتی باشترین فیلم بەربژێرکراون کە بە گرنگترین خەڵات هەژمار دەکرێت و لەو بەشەدا، فیلمی 'Everything Everywhere All at Once'، ' The Banshees of Inisherin'، 'The Fabelmans'، 'Tár'، 'Top Gun: Maverick' و ' Avatar: The Way of Water' بەرچاو دەکەون.
دوێنێ سێشەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2023 بەربژێرکراون لە شانۆی ساموێل گۆڵدوین لە ئەکادیمیا ئۆسکار لە شاری بێڤەرلی هیڵز لە ویلایەتی کالیفۆرنیا راگەیێندران.
لە بەشی باشترین خانمە ئەکتەرەدا، ناوی هەریەک لە ئانا دی ئارماس لە فیلمی 'Blonde'، کەیت بڵانچێت لە فیلمی 'Tár'، ئەندریا رایسبۆرۆ لە فیلمی 'To Leslie'، میشێڵ ویلیازم لە فیلمی 'The Fabelmans'، میشیڵ یۆهـ لە فیلمی 'Everything Everywhere All at Once' بەرچاو دەکەون.
لە بەشی باشترین ئەکتەری پیاودا، ناوی هەریەک لە برێندەن فرەیزەر لە فیلمی 'The Whale'، کۆڵین فارێل لە فیلمی 'The Banshees of Inisherin'، ئۆستن باتلەر لە فیلمی 'Elvis'، بیل نای لە فیلمی 'Living' و پۆڵ مێسکاڵ لە فیلمی 'Aftersun' بەرچاو دەکەون.
لە بەشی باشترین فیلمە نێودەوڵەتییەکاندا، فیلمی 'All Quiet on the Western Front' لە ئەڵمانیا، 'Argentina, 1985' لە ئەرجەنتین، 'Close' لە بەلجیکا، 'EO' لە پۆڵەندا و ' The Quiet Girl' لە ئێرلەندا بەرچاو دکەون.
هەریەک لە فیلمی 'Everything Everywhere All at Once'، ' The Banshees of Inisherin'، 'The Fabelmans'، 'Tár' و 'Triangle of Sadness' بەربژێری خەڵاتی ئۆسکارن بۆ باشترین سیناریۆی ئۆرجیناڵ.
لە بەشی فیلمە ئەنیمەیشنەکەندا، فیلمی 'Guillermo del Toro’s Pinocchio'، ' Marcel the Shell With Shoes On'، 'Puss in Boots: The Last Wish'، ' The Sea Beast' و 'Turning Red' بەربژێری خەڵاتی ئۆسکارن.
یەکێک دیکە لە خەڵاتە گرنگەکان، خەڵاتی باشترین دەرهێنەرە و لەم بەشەدا هەریەک لە مارتن مەکدۆنا دەرهێنەری فیلمی 'The Banshees of Inisherin'، تۆود فیلد دەرهێنەری فیلمی 'Tár'، رۆبن ئاسلند دەرهێنەری فیلمی 'Triangle of Sadness'، دانیاڵ کوان و دانیاڵ سچەینێرت هەردوو دەرهێنەری فیلمی ' Everything Everywhere All at Once' و ستیڤن سپیڵبێرگ دەرهێنەری فیلمی 'The Fabelmans'.
95مین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە 13 ئازاری داهاتوو بەڕێوەدەچێت کە بە گرنگترین خەڵات لە هونەری حەوتەمدا دەناسرێت و ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و وێنەی جوڵا پێشکێش دەکرێت.