خەجێ بەرهەمە تازەكەی كلیپ دەكات

رووداو- مێرسین

خانمە گۆرانیبێژی كوردی باكووری كوردستان خەجێ‌ هەردەم كە بە شاكیرای كورد ناسراوە، نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەناوی چاڤكەن كلیپ دەكات.

خەجێی تەمەن 22 ساڵ خەڵكی شاری مووشی باكووری كوردستانە، بەڵام ئێستا لە مێرسین لەگەڵ دوو خوشك و برایەكی دەژی.

خەجێ‌ كە بە ماوەیەكی كەم ناوبانگی دەركردووە، خاوەنی هەشت گۆرانییە كە شەشیان بە كوردین و دووانیشیان بە توركین.  هەروەها لە چەند وڵاتێكی ئەوروپا كۆنسێرتی كردووە و لە خۆشەویستیشی بۆ تیپی تۆپی پێی داڵكورد، گۆرانییەكی بە جلی ئەو تیپەوە كلیپ كردووە.

خەجێ‌ باسی نوێترین پرۆژەی خۆی كرد و گوتی "زنجیرە كۆنسێرتێكم لە شارەكانی باكووری كوردستان و توركیا و ئەوروپا  بەدەستەوەیە ئەگەر دەرفەت هەبێت لە هەولێریش كۆنسێرت دەكەم".