بەڤیدیۆ.. جەمشید گۆرانی بۆ کچانی ئازەری دەڵێت

رووداو- هەولێر

جەمشید، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، گۆرانییەکی ئازەری بە ناوی کچانی ئازەری بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.


جەمشید لەمبارییەوە بە (تۆڕیی میدیایی رووداو)یی، راگەیاند "بۆ یەکەمین جارە بە ئازەری گۆرانی بڵێم، بەڵام پێم باش بوو  گۆرانییەکی ئازەری پێشکەش بە 20 ملیۆن ئازەری بکەم کە لە ئێران دەژین".

جەمشید دوای ئەوەی چەند کلیپێکی بە زمانی کوردی و فارسی بڵاوکردووتەوە، ئەمە یەکەمین بەرهەمی گۆرانییە بە زمانی ئازەری بڵاوی دەکاتەوە، گۆرانییەکەی جەمشید لەسەر ریتمێکی خێراییەو لە نێو کلیپەکەشدا چەند کچێک لەگەڵ تیمپۆی گۆرانییەکە سەما دەکەن.
 


دەرهێنەری بەناوبانگ ئەلیکس فیرا، کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە، هەروەها ئارمین هاشمی پرۆدیوسەری کلیپەکە بووە.

جەمشید، جگە لەوەی وەک گۆرانیبێژ ناسراوە، بەڵام ئاوازدانەرو دابەشکردنی چەند گۆرانییەکی بۆ خۆی و چەند هونەرمەندێکی فارس کردووە، وەک مەنسوور، سپێدەو موعین ئەسفەهانی کردووە، لەگەڵ 

ئەوەشدا هاوکاری چەندین هونەرمەندی دیکەی کوردو فارس و بیانی بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبووم و گۆرانی کردوون، هاوکات چەند کۆنسێرتێکی گەورەشی لە هەولێر بۆ موعین وئابی ولەیلا فروهەرو چەند هونەرمەندێکی ئێرانی  ساز کردووە.