کەسوکاری عەممار کوفی داواکارییان هەیە
رووداو - زاخۆ
گەنجێکی کورد بەناوی عەمار کوفی بەشداری بەرنامەی کێبڕکێی هونەری عەرەب ئایدڵی کردووە کە لە کەناڵی ئێم بی سی پهخشدەکرێت. تا ئێستاش چەندین قۆناغی سەختی کێبڕکێکەی بڕیون.
عەمار کوفی بەڕگەز کوردە و لەدایکبووی شاری موسڵە. کەسووکاری ئەو گەنجە کوردە داوا لە کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک و زەین دەکەن هاوکاری عەماری کوڕیان بکەن بۆ بردنەوەی کێبڕکێکە، ئەویش لە رێگای داشکاندنی نرخی ئەو نامانەی بۆ بەرنامەکە رەوانەدەکرێن، هەر وەک چۆن لە رابردوودا بە هەمانشێوە هاوکاری پەروازیان کرد.