گرووپی 'Epik High' ئەلبوومێکی نوێی بڵاوکردەوە

رووداو دیجیتاڵ

گرووپی هیپ هۆپی کۆری "Epik High" ئەلبوومێکی نوێی بەناوی "PUMP" بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە.
 
ئەلبوومەکە لە نۆ تراکی گۆرانی پێکهاتووە، یەکێک لە تراکەکانی بەناوی "Antihero"یە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکراوەتەوە.
 
گرووپەکە لە سێ ئەندام پێکهاتووە و ماوەی زیاتر لە دوو دەیەیە پێکەوە کار دەکەن، بڕیارە لە 22ـی ئاب تاوەکو 25ـی ئەیلوولی 2024، گەشتێکی هونەری لە ئەمریکای باکوور ساز بکەن.
 
"Epik High" وەک یەکێک لە گرووپە پێشەنگەکانی میوزیکی هیپ هۆپ لە کۆریا ناسێندراوە و لە 2003 دامەزراوە.
 
ئەلبوومی گۆرانیی "PUMP" ئێستا لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی میوزیک بەردەستە.