گیتار لە قۆناخەکانی دروستکردنیدا
رووداو - هەولێر
جاک لە کارگەیدا لەدارەکانی دوورگەی تازمانیای سەربە ئوسترالیا گیتار دروستدەکات، بەڵام چەند خوولەکێک پشوو وەردەگرێت، بۆئەوەی لە وێستگەیەکی نێوداری رادیۆی ئەو وڵاتە گوێ لە چاوپێکەوتنی ئاستای کچەکەی بگرێت.
ئاستای کچی جاک مۆسیقا ژەن و ئەستێری پۆپە، ئەو بەردەوام پاڵپشتی باوکی کردووە ، ئەم کارگەیە درووست بکات، ئاستا باسی یەکەم گیتار دەکات کە بەدەستی باوکی درووستکراوە.
سەرەتا درووستکردنی گیتار تەنیا هیوایەتێکی جاک بوو، بەڵام ئێستا بووەتە بزنسێکی پڕ قازانج، بزنسێک کە لە دارەکانی تازمانیا بەرهەم دەهێنرێت.
جاک بە درێژایی رۆژەکان سەرقاڵی درووستکردنی گیاترە، بەهۆی بەرهەمەکانی ، ئەم پیاوە لە دوورگەی تازمانیا نێوبانگی دەرکردووە و بۆ دەسکەوتنی تەختە و دار زۆردوور ناڕوات، چونکە زۆرجار هەر لەباخچەی ماڵەکەی داری بۆ درووستکردنی گیتار دەست دەکەوێت.
ئاستای کچەکەی جاک یەکێک لە ئاواتەکانی میوزیکە، بەڵام ئەوەی زیاتر میوزیکی لای ئەو خۆشەویست کردووە، ئەو گیتارانەن کە لە شوێنی لەدایکبوونی ئەو بەدەستی باوکی دروستدەکرێن.
ئاستا لەدایکبووی 1994ی دوورگەی تازمانیایە، خاوەنی سێ ئەلبوومی گۆرانیە ئەگەر چی ئێستا لە تازمانیا دانانیشێت، بەڵام هەرکاتێک لە هەرشوێنێک گوێبیستی میوزیکی گیتارەکانی باوکی دەبێت، واهەست دەکات کە لە ماڵەوەیە.