بیۆنسێ پشتگیری هیلاری کلینتۆن دەکات بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا

 رووداو - ئاژانسەکان

ئەستێرە و هونەرمەندی بەناوبانگی ئەمریکی بیۆنسێ، پشتگیری خۆی بۆ کاندیدکردنی هیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی ئێستای ئەمەریکا راگەیاند، بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا.

لە کاتی ئامادەبوونی، لە ئاهەنگێکی تایبەت بۆ پشتگیری هیلاری کلینتۆن، بۆ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، خانمە ئەستێرەی جیهانی بیۆنسێ، رایگەیاند کە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە هیلاری کلینتۆن دەکات بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

پشتگیری بیۆنسێ، بۆ هیلاری کلینتۆن کاریگەری خۆی دەبێت، کاندیدەکانیش لە وادەی هەڵبژاردندا گرنگی زۆر بە ئەستێرەو هونەرمەندەکان دەدەن، ئەم خانمە هونەرمەندەش یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە هەمیشە لە بۆنە سیاسییەکاندا دەردەکەوێت و لە ماوەی رابردووش یەکێک بوو لەو هونەرمەندانەی کە پشتگیری لە سەرکەوتنی باراک ئۆباما، سەرۆکی ئێستای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد.