"هەنگەوان" یەكەم خەڵاتی وەرگرت
رووداو- ئیتاڵیا
هەفتەی رابردوو فیلمی "هەنگەوان"ی مانۆ خەلیل لە فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی بۆزێنای ئیتاڵیا نمایش كرا و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.
مانۆ خەلیل كە تاوەكو ئێستا زۆرجار لەسەر ئاستی باڵا خەڵاتكراوە، لەم فیلمەدا باسی بەسەرهاتی كوردێك دەكات بەناوی ئاپێ ئیبرۆم (ئیبراهیم گەزەر) كە تاوەكو ساڵانی 1990 یەكێك بووە لە دیارترین هەنگەوانەكانی باكووری كوردستان، بەڵام لەبەر زوڵم و گوشارەكانی دەوڵەتی توركیا ئاوارەی سویسرا دەبێت و لەوێ لە چیاكانی ئەلپ درێژە بە پیشەی هەنگەوانی دەدات.
مانۆ خەلیل ساڵی 1964 لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان لەدایكبووە و لە سویسرا دەژی.