نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند ئیوان ئاغاسی ده‌كات
رووداو دیجیتاڵ
بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى ئاشوورى ئیوان ئاغاسی كه له ئه‌مريكا كۆچى دوايى كرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکات.
رۆژی هەینی، 20ـی ئەیلوولی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا گوتی: "بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره و ديارى ئاشوورى خوالێخۆشبوو ئیوان ئاغاسی كه له ئه‌مريكا كۆچى دوايى كرد، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزى و ته‌واوى گه‌لى ئاشوورى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
ئیوان ئاغاسی رۆژی چوارشەممە، لە تەمەنی 76 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكار و ته‌واوى گوێ‌گران و هه‌وادارانى ببه‌خشێت. هونه‌رمه‌ند ئیوان ئاغاسی خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى ئاشوورى كردووه و به كار و به‌رهه‌مه جوانه‌كانى، هه‌ميشه يادى به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه."
ئاغاسی کە بە رەچەڵەک ئاشوورییەکی فارسە؛ ئەیلوولی 1945 لەدایکبووە و بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی عێراق، سووریا و ئێران دادەنرێت.
هونەرمەندە ئاشوورییەکە لە هەشتا و نەوەدەکانی سەدەی رابردوو دا نێوبانگی دەرکرد. ئامێرەکانی وەکو گیتاری کلاسیک و پیانۆی دەژەنی.