کیم کارداشیان رازی نەبوو وێنەی کچەکەی بە 5 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت


رووداو- ئاژانسەکان

ئەستێرەی ناوداری جیهانی کیم کارداشیان، لە پەیجەکانی خۆیدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا ئاشکرای کردووە، کە چەند دەزگایەکی راگەیاند، بڕی 5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیان پێداوە، تاوەکو یەک وێنەی منداڵە تازە لە دایکبووەکەی بڵاو بکەنەوە، بەڵام ئەو رازی نەبووە.


چەند میدیایەیکی ئەمریکی کێبڕکێی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچە تازە لە دایکبووەکەی کارداشیان دەکەن، بۆ ئەم مەبەستە پارەیەکی خەیاڵیان پێشكەش بە کارداشیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کارداشیان بەو بڕە پارەییە رازی نەبووە، کە بڕەکەی دەگاتە 5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

ئەم ئەستێرە ناودارە، ناوی کچە تازەکەی ئاشكرا کردووە، کە بەناوی شیکاگۆی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی میدیاکانی ئەمریکا دەیانەوێت یەکەم میدیا بن وێنەی کچەکەی کیم کارداشیان بڵاو بکەنەوە .

لەمبارییەوە ئەم خانمە هونەرمەندە دەڵێت" خۆشحاڵم لەگەڵ کانی هاوژینم، هاتنە دونیای کچە جوانەکەمان رابگەیەنین و ئێستا تەندروستی منداڵەکەمان زۆر باشە".

لەگەڵ ئەوەشدا کارداشیان سوپاسی ئەو ژنەی کرد، کە منداڵدانی بەکرێ گرتووە، بۆ ئەوەی منداڵەکەیان بە تەندروستەیەکی باشەوە لە دایکبێت.

کارداشیان دوو منداڵی دیکەی بەناوی هما نورس تەمەن 4 ساڵ و سێنت تەمەن دوو ساڵ، لە کانی وێستی هاوژینی هەیە، ئەم منداڵەش دەبێتە سێیەمین منداڵی ئەم دوو هونەرمەندە ئەمریکییە.