لە میلان نوێترین دیزاینەکانی ئەلبێرتا فێرێتی نمایشکران
رووداو دیجیتاڵ
لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی میلان، نوێترین کۆمەڵە دیزاینی ئەلبێرتا فێرێتی، دیزاینەری ئیتاڵی بۆ بەهار و هاوینی 2025 نمایشکران.
دیزاینەکان یەک رەنگی بوون، زیاتر رەنگی سپی لە کۆلێکشنەکەدا زاڵ بوو، لە هەمانکاتتدا رەنگی پرتەقاڵی، پەمەیی، شین و رەش بەکارهاتبوو.
هەفتە نمایشی جلوبەرگی میلان، لە 17ـی ئەیلوولی 2024 دەستیپێکرد و تاوەکو 23ـی ئەیلوول لە شاری میلانی ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت و تایبەتە بە جلوبەرگی ژنان بۆ بەهار و هاوینەی 2025.
ئەلبێرتا فێرێتی، دیزاینەری ئیتاڵی، براندەکەی بە ناوی خۆی لە 2014ـدا خستە بازاڕەوە. شوێنی فرۆشتنی بەرهەمەکانی لە میلانی ئیتاڵیایە، بەڵام شوێنی کارکردنی لە گوندی کاتولیکایە لەو ڵاتە.
میلان، پاریس، لەندەن و نیویۆرک، لە هەفتە نمایشە بەناوبانگەکانی جیهانن و رکابەریان نییە.
لە 1ـی تاوەکو 7 ئەیلوولی 2024 هەفتە نمایشی جلوبەرگی دوبەی تایبەت بە وەرزی بەهار و هاوینی 2025، لە دوبەی لە ئیمارات بەڕێوەچوو. هەفتە نمایشەکە هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی بێتە ئاستی هەفتە نمایشە گرنگەکان لە جیهاندا.
هەفتە نمایشەکان ساڵانە بەپێی وەرزەکان سازدەکرێن، جگە لە جلوبەرگی ژنان، نمایشی تایبەت بە جلوبەرگی پیاوانیش لەخۆدەگرن، بەشێک لە هەفتە نمایشەکان تایبەت بە جلوبەرگە گرانبەهاکانن.