ئاڵا رەیانی گۆرانییەكی سوێدی دەڵێت
رووداو- هەولێر
هونەرمەند ئاڵا رەیانی ئێستا خەریكی ئامادەكردنی گۆرانییەكی نوێیە، بەڵام ئەمجارە بەشێوازێكی جیاواز و بە زمانێكی جیاواز گۆرانی دەڵێت.
ئاڵا رەیانی بۆ یەكەمجار لە رێگای (رووداو)ەوە نوێترین كاری خۆی ئاشكرا كرد و گوتی "یەكەمجارە بە زمانی سوێدی گۆرانییەك دەڵێم كە شیعر و ئاوازەكەی هی خۆمە. هەرچەندە من پێشتر تەنیا بە زمانی كوردی و ئینگلیزی گۆرانیم گوتووە، بەڵام ویستم كارێكی جیاواز بكەم و بە زمانێكی دیكە پەیامەكانی خۆم بگەیەنم".
بڕیارە لەگەڵ چەند ژەنیارێكی سوێدی ئەم گۆرانییە لە ستۆدیۆیەكی سوێد تۆمار بكرێت. ئاڵا رەیانی وەك ئەكتەر لە گەلێك فیلم و كاری سینەمایی و شانۆشدا رۆڵی بینیوە، ئێستا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ پێشكەشكردنی شانۆگەری "دڵ لێدەدات". ئەو شانۆگەریە لە فێستیڤاڵی پراید لە ستۆكهۆڵم نمایش دەكرێت.