نەوید زەردی گۆرانیەک کلیپ دەکات


رووداو- هەولێر

نەوید زەردی، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیارە لەم رۆژانە گۆرانییەکی خۆی بەناوی دڵەکەم کلیپ بکات، بەڵام ئەمجارە نەوید لەگەڵ هەوادارانی کلیپەکە تۆمار دەکات.

فرمێسک مستەفا دەرهێنەری کلیپەکە بەرووداوی راگەیاند " کۆمپانیای شات ئەجێنسی بۆ بەرهمهێنانی هونەری ڤیدیۆکلیپی دڵەکەم بۆ نەوید زەردی  تۆمار دەکات، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی چەند شارێکی باشووری کوردستان دەکەین".

 فرمێسک دەشڵێت " ئاگاداری هەوادارانی نەوید دەکەین، بۆ بەشداری کردن لە کلیپەکە رۆژی یەکشەممە 19-2-2017 لە سلێمانی لە هۆتێل های کرێست ئامادەبن، هەروەها رۆژی دووشەممە 20-2-2017 لە دهۆک لە رێستۆرانتی ودن هاوس و رۆژی سێشەممە  21-2-2017 لە  سۆران لە هۆتێل پالاس کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی لەنێو کلیپەکەدا بەشداری بکەن".

گۆرانى "دڵه‌كه‌م"‌، لە ئاوازى نەوید زەردیە و هۆنراوه‌ى  سیمین چایچییە،‌  هەروەها مه‌جید كازمى كارى دابه‌شكردنى  میوزیكى بۆ كردووه‌ و فرمێسك محه‌مه‌د كارى ده‌رهێنانى بۆ ئەنجامدەدات.