حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی شه‌قام له كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
رووداو دیجیتاڵ
بە بەشداری 24 گرووپی شانۆیی لە حەوت وڵاتەوە، حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی شه‌قام له كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نامیق هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، فێستیڤاڵه‌كه رۆژانی 19-21ـی تشرینی دووەمی 2023 به چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سازدەکرێت و به به‌شداری تیپه شانۆییه‌كانی كوردستان، عێراق، سووریا، ئێران، جه‌زائیر، تونس و ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاتانه 24 تیپ و گرووپی شانۆیی ده‌قه شانۆییه‌كانیان له كه‌ركووك نمایش ده‌كه‌ن.
هەورامی، روونیشیکردەوە، به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه دوای ئه‌و هه‌وڵانه دێت كه وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خستیه‌گه‌ڕ له پێناو به‌رده‌وامیدان به فێستیڤاڵەکە و سه‌رخستنی.
نەژاد نەجم، سەرۆکی حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی شه‌قام له كه‌ركووك، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، زیاتر لە یەک مانگ کاری لەسەر کراوە و زۆربەی ئامادەکارییەکان تەواو بوونە و رۆژی یەکشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2023 بە ڕێوڕەسمێکی گەورە فێستیڤاڵەکە لەسەر شەقام دەستپێدەکات و لە هەر دوو سەت مەتری شەقام چالاکییەک سازدەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەشیک لە میوانەکان ئەمڕۆ شەممە دەگەن و بڕیارە سبەی میوانەکانی دیکە بکەن. هیوای ئەوەشی خواست، فێستیڤاڵەکە لە ئاست ئەو چاوەڕوانییەی شانۆکار و هۆگرانی شانۆ بێت و ئەو شەونخونیەی ئەوان بۆ فێستیڤاڵەکە کردوویانە.
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌دا، جگه له نمایشی شانۆ، رێوڕه‌سمی ناساندن بۆ چه‌ند كتێبێك ده‌كرێت و هه‌شت شانۆكاری به ئه‌زموونیش به‌شداری پانێلێكی تایبه‌ت به هونه‌ری شانۆ و ئه‌زموونه‌كانیان له‌و بواره‌دا پێشكێش ده‌كه‌ن.
ده‌ق و نمایشه شانۆییه‌كان و دەرهێنان و نواندنی شانۆكاره‌كان له لایه‌ن لیژنەی تایبه‌تمه‌نده‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ و كچ، باشترین بیرۆكه، به‌رهه‌م و ده‌رهێنه‌ر دابه‌ش دەکرێن.