کەلوپەلی زنجیرەی 'Friends' دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە


رووداو دیجیتاڵ

لە 30ـەمین ساڵیادی بڵاوکردنەوەی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Friends"، بەشێک لە کەلوپەلەکانی زنجیرەکە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بۆ فرۆشتن دەخرێنەڕوو.
 
کەلوپەلەکان زیاتر ئەو جلوبەرگانەن کە کارەکتەرەکانی نێو زنجیرەکە پۆشیویانە، جگە لە قەنەفە بەکارهاتووەکەی نێو ئەم بەرهەمە کۆمێدییە.
 
بڕیارە زیادکردنە ئاشکراکە لە 23ـی ئەیلوولی 2024 بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەبچێت.
 
لە 28ـی تشرینی یەکەمی 2023، ماسیۆ پێری، ئەکتەری ئەمریکی و یەکێک لە ئەندامانی خێزانی زنجیرەی "Friends"، بەهۆی بەشداربوونی لە 10 وەرزی زنجیرەکەدا  ناوبانگییەکی جیهانیی بەدەستهێنا و بوو یەکێک لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی هۆلیوود.
 
"Friends" زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیی کۆمێدیی ئەمریکییە، لە 10 وەرزدا بڵاوکراوەتەوە، یەکەم ئەڵقەی وەرزی یەکەمی لە 22ـی ئەیلوولی 1994 بڵاوکرایەوە و دوایین ئەڵقەی دوایین وەرزی لە 6ـی ئایاری 2004 بوو. چیرۆکەکەی باس لە شەش هاوڕێ دەکات کە لە تەمەنی 20 بۆ 30 ساڵیدان و لە مانهاتنی نیویۆرک دەژین.