بڵند ئیبراهیم هاواری شارێك دەگەیێنێتە جیهان
رووداو- هەولێر
هونەرمەند بڵند ئیبراهیم ، لەڕێی گۆرانییەكەوە داوا لە جیهان دەكات كە بێنە دەنگ و خەڵكی شنگال لە مەینەتی رزگار بكەن.
بڵند ئیبراهیم كە خۆی خەڵكی شنگالە، بە (رووداو)ی راگەیاند "دەمەوێت ئازارەكانی خەڵكی شنگال بخەمە نێو چوارچێوەی میلۆدیەك و بە گەروویەكی پڕ لە گریانەوە هاواری شارێك بگەیەنمە جیهان كە تژی بووە لە خوێن و ماڵوێرانی، دەستی یارمەتی و هاوكاری بۆ هەموو مرۆڤێكی خاوەن ویژدان درێژ دەكەم، پێیان دەڵێم با كچەكانمان لە بازاڕی بێویژدانیدا نەفرۆشرێن".
بەشێكی گۆرانییەكە باس لە بوێری و نەبەردیی ئەوانە دەكات كە بەرگرییان لە خەڵكی شنگال كرد، بەتایبەت خەڵكی خۆبەخشی شنگالی.