مانگی داهاتوو ئەدێل ئەلبوومە نوێیەکەی بڵاودەکاتەوە

18-01-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن گۆرانی ئەدێل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەدوای چاوەڕوانییەکی زۆر، بڕیارە ئەدێل، خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی، ئەلبوومە نوێیەکەی بڵاو بکاتەوە.
 
ئالان کار، هاوڕێی نزیکی ئەدێل رایگەیاند، ئەلبوومە نوێیەکەی ئەدێل کە ماوەیەکی زۆرە هۆگرانی لە چاوەڕوانیدان، لە مانگی شوباتی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە.
 
چەند جارێک وادەی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومە نوێیەکەی ئەدێل بۆ میدیاکان ئاشکرا کراوە، بەڵام بە هۆکاری جیاجیا دواخراوە.
 
ئەدێل لە 1988 لە بەریتانیا لەدایکبووە، لە 2015دا دوا ئەلبوومی خۆی بە ناوی "25" بڵاو کردەوە و دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە جیهانی میوزیکدا هەبوو و چەندین ریکۆردی نوێی لە رێگەی ئەو بەرهەمەوە تۆمار کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە