جەمشید لە هۆڵیوود وێنەی دەگیرێت

رووداو- هەولێر

هونەرمەند جەمشید گۆرانییەكی كوردی لە ستۆدیۆكانی هۆلیوود لە ئەمریكا كلیپ دەكات، كە ئەمەش دەبێتە یەكەمین گۆرانی كوردی لە هۆلیوود وێنەبگیرێت.

جەمشید بە (رووداو)ی راگەیاند: "یەكێك لە گۆرانییەكانم كە بەشێوەزاری كرمانجییە لە ئەمریكا كلیپم بۆ كرد، كە لە گەورەترین ستۆدیۆكانی هۆلیوود بە باشترین شێواز وێنەگیراوە بڕیارە لە جەژندا بڵاوی بكەمەوە".

تێكستی ئەم گۆرانییە لەلایەن ئەدیب چەلكی نووسراوە و میلۆدی فۆلكلۆرە، بەڵام خۆی كەمێك دەستكاری میلۆدییەكەی كردووە. دەرهێنەری كلیپەكەش راڤیە و كاری میوزیكی گۆرانییەكە لە توركیا كراوە.