خەڵاتهکانی 29یەمین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی بۆسان دابەشکران
رووداو دیجیتاڵ
لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتهکانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی 29یەمین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی بۆسان له کۆریای باشوور دابەشکران.
رێوڕسمەکە له ناوه‌ندی سینه‌مایی بۆسان له شاری بۆسان به‌ڕێوه‌چوو، خەڵاتی باشترین فیلمی باشترین "ره‌وته نوێیه‌کان"، بەخشرایە فیلمی سینەمایی "نیشتمانی سپێده‌ی هێمنایه‌تی" له ده‌رهێنانی پارک ری ـ وونگ، به‌رهه‌می کۆریای باشوور، هه‌روه‌ها خەڵاتەکە بەخشرایە فیلمی سینه‌مایی "ما ـ گریانی بێده‌نگی" له ده‌رهێنانی ما‌و ناینگ، به‌رهه‌می هاوبه‌شی میانمار، کۆریای باشوور، سه‌نگاپوور، فەره‌نسا، نەورویج و قه‌ته‌ر.
خه‌ڵاتی "کیم جیسێئوک" بۆ باشترین فیلم، بەخشرایە فیلمی سینه‌مایی "گوندی ئه‌ستێره‌کانی 2" له ده‌رهێنانی ریما داس، به‌رهه‌می هاوبه‌شی هیندستان و سه‌نگاپوور و فیلمی سینه‌مایی "یێن و ئای ـ لی" له ده‌رهێنانی تام لین شۆ ـ یۆ، به‌رهه‌می تایوان.
خه‌ڵاتی "مێکێنات" بۆ باشترین به‌ڵگه‌فیلمی کۆریا و ئاسیا، بەخشرایە بەڵگەفیلمی "کاره‌کان و رۆژگاره‌کان" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی پارک مینسۆ و ئاهن کیەرنی هایۆن، به‌رهه‌می تایوان، هەروها خەڵاتی ئەو بەشە بەخشرایە به‌ڵگه‌فیلمی "ماڵێکی دیکه" له ده‌رهێنانی فڕانکی سین، به‌رهه‌می هاوبه‌شی تایوان، هۆنگ کۆنگ، چین و فەره‌نسا.
خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلمی کۆریا و ئاسیا، بەخشرایە کورته فیلمی "یۆریم" به‌رهه‌می کۆریای باشوور و کورته فیلمی "باگێک له زستان" و "هیرۆشی ماتسۆئی" به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ژاپۆن و فەره‌نسا.
خه‌ڵاتی "فیپێڕشی" فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رخنه‌گرانی فیلم بەخشرایە فیلمی سینه‌مایی "چیرۆکی نیشتمان" له ده‌رهێنانی لۆئێلۆ هیندرا به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئەندونیسیا، فیلیپین، تایوان و قه‌ته‌ر.
خه‌ڵاتی "نێتپه‌ک" بەخشرایە فیلمی سینه‌مایی "نیشتمانی سپێده‌ی هێمنایه‌تی" له ده‌رهێنانی پارک ری ـ وۆنگ به‌رهه‌می کۆریای باشوور.
خه‌ڵاتی هۆگرانی سینه‌ما بەخشرایە به‌ڵگه‌فیلمی "نه نیشتمانێکی دیکه" به‌رهه‌می هاوبه‌شی فه‌ڵه‌ستین و نیپاڵ.
خه‌ڵاتی بینه‌ران له به‌شی پێشبڕکێی "ره‌وته نوێیه‌کان" بەخشرایە فیلمی سینه‌مایی "نیشتمانی سپێده‌ی هێمنایه‌تی".
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی بۆسان، یه‌کێکه له گرینگ‌ترین فێستیڤاڵه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیایە و یه‌کێکه له 22 فێستیڤاڵی باوه‌رپێکراویی ئه‌نجوومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی جیهانی فیلم "فیاپف" FIAPF له ئاستی دنیادا. ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه به پشتیوانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ، شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی شاری بۆسان و ناوه‌ندی فیلمی کۆریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بیست و نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی بۆسان به نمایشی کۆمه‌ڵێک فیلمی سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شدا له رۆژانی 2 تا 11ـی تشرینی یەکەمی 2024 له سینه‌ما بۆسان و سینه‌ماکانی دیکه‌ی شاری بۆسان له کۆریای باشوور به‌ڕێوه‌چوو.