جەمشید گۆرانییەکی کورمانجی بڵاودەکاتەوە


رووداو- هەولێر
 
جەمشید هونەرمەندی بەناوبانگی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ یەکەمین جار گۆرانییەک بەناوی گوڵنار بە کرمانجی سەروو بڵاودەکاتەوە.

 
جەمشید لەمبارییەوە بە رووداوی راگەیاند "بۆ یەکەمین جارە من بە شێوەزاری کرمانجی سەروو گۆرانییەک دەڵیم، تاوەکو ئێستا بە سۆرانی و فارسی گۆرانیم گوتووە،  بۆیە حەزم کرد ئەمجارە بەشێوازێکی جیاوازتر کار لەسەر گۆرانییەکانم بکەم".
 


 جەمشید گوتیشی "گۆرانی گوڵنار میلۆدی فۆلکلۆر و جەمشیدەو لە تێکستی ئەدیب چەلکیە، بەڵام لەرووی دابەشکردنی میوزیکەوە نوێکاری تێیداکراوە، ڤیدیۆکلیپەکەش لە دەرهێنانی راڤی بووە، لە یەکێک لە گەورەترین ستۆدیۆ بەناویDisney studio Los Angeles وێنەگیراوە".