ماچێکی نێوان جۆرج کلۆنی و جولیا رۆبێرتس 80 جار وێنەگیراوەتەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی 'Ticket to Paradise' کە جۆرج کلۆنی و جولیا رۆبێرتس رۆڵی سەرەکیان تێیدا گێڕاوە، دیمەنی ماچێکی نێوانیان 80 جار دووبارە کراوەتەوە وێنەگیراوە.
 
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، دەرهێنەری فیلمەکە ناچار بووە 80 جار ئەو دیمەنە بەو دوو ئەکتەرە دووبارە بکاتەوە، چونکە لە کاتی وێنەگرتنیدا، هەردوو ئەکتەرەکە پێدەکەنین.
 
چیرۆکی فیلمەکە باس لە دوو هاوژین دەکات کە لە یەکدی جیابوونەتەوە، بەڵام لە دوای ئەوەی دەزانن کچەکەیان شوو بە کەسێک دەکات لە ئاست چاوەڕوانی ئەوندا نییە، ململانێیەکانیان دەخەنە لایەک و هاوکاری یەکدی دەکەن بۆ هەڵوەشاندەنەوەی ئەو پەیوەندییە، دەیانەوێت رێگری لە هەڵەیەک بکەن کە ئەوان بەر لە 25 ساڵ کردوویانە.
 
فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە کۆمێدی و رۆمانسییەکانە و لە دەرهێنانی ئۆڵ پارکەر، دەرهێنەری بەریتانییە، پێشتر کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی 'Mamma Mia! Here We Go Again' کردووە، جگە لە جولیا رۆبێرتس و جۆرج کلۆنی، هەریەک لە سۆن لێنچ و بیلی لۆورد رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
 
جولیا رۆبێرتس، لە 28-11-1967 لە ئەمریکا لە دایکبووە، یەکێک لە ئەستێرە ناسراوەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهانە، لە فیلمی رۆمانسی، کۆمێدی، درامایی و ئەکشندا رۆڵی گێڕاوە، کۆی داهاتی فیلمەکانی سێ ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە، داهاتی زۆربەی فیلمەکانی لە سەروی سەت ملیۆن دۆلار بوو، شەش فیلمی لە ریزبەندی یەکەمی پڕداهاتترین فیلمی ساڵ بوونە و براوەی خەڵاتی ئۆسکارە وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی.
 
جۆرج کلۆنی، لە 6-5-1961 لە ئەمریکا لە دایکبووە، یەکێک لە ئەستێرە ناسراوەکانی هۆلیوود و جیهانە، براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکارە، یەکێکیان وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی و دووەمیان وەک بەرهەمهێنەر.