بەڤیدیۆ.. خوشکی بەهمەن قوبادی گۆرانییەک بۆ پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە

رووداو – هەولێر

ئازەر قوبادی، خوشکی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی، گۆرانییەک بەناوی "وڵات" بۆ پێشمەرگەی کوردستان و قوربانییانەی شەڕی داعش بڵاودەکاتەوە.

ئازەر قوبادی، بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، کە تێکستی گۆرانییەکە لە لایەن نیهاد حوسێن پەناهی نووسراوە، ئاوازی بەرهەمەکە لە لایەن خۆی و جۆهان نووسراوە، کلیپی گۆرانییەکەش لە ئەرشیفی ڤیدیۆیی شەڕی داعش و پێشمەرگەی کوردستان دروستکراوە.