داهاتی کیم کارداشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرا دەکرێت


رووداو- ئاژانسەکان

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەیەکی بەریتانی، کە لە کۆمپانیایەکی بازرگانی سویدی وەریگرتووە، کیم کارداشیان، نمایشکاری ئەمریکی ساڵانە تەنیا لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک داهات کۆدەکاتەوە.

نمایشکارو ئەستێرە ناودارەکانی سینەما، هەر تەنیا لەرێگەی نواندن و نمایشکردن پارەیان دەست ناکەوێت، بەڵکو لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش داهاتێکی زۆر کۆدەکەنەوە.

 کیم کارداشیان یەکێکە لەو ئەستێرانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە 224 ملیۆن هەواداری هەیە، ئەمەش وایکردووە کۆمپانیاو بازرگانەکان لە رێگەی ئەم ئەستێرەوە ریکلام بۆ کاڵاکانی خۆیان بکەن.
 
هەر ئەم رۆژنامەیەش رایگەیاندووە،کە کیم کارداشیان رۆژانە پۆست و وێنەی نوێ بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە رێژەی هەوادارانی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جار وێنەی وروژێنەری خۆی بڵاودەکاتەوە تاوەکو سەرنجی زیاتری خەڵک رابکێشێت.