فەرید ئیلهامی بەرهەمێک بەبۆنەی جەژنی قهوڵتاس بڵاودەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
فەرید ئیلهامی، ژەنیاری ئامێری تەموورە یان تەمیرە و گۆرانیبێژ، بەرهەمێکی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاسی کاکەییەکان بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکە بەناوی "سوڵتان"ـە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمهاتووە، کارێکی هاوبەشی نێوان ئەو هونەرمەندە و هەردوو هونەرمەند سەعید ئیمامی و تارا جافە.
هەر لەم بەرهەمەدا ژمارەیەک ژەنیاری تەموورە، دەف و عود تێیدا بەشدارن و ڤیدیۆیان لە چەند وڵاتێکی جیا جیا وێنەگیراوە.
فەرید ئیلهامی، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025 میوانی بەرنامەی "رۆژی هیوا جەمال" بوو، جگە لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی، پیرۆزبایی لە کاکەییەکان کرد و لەبارەی ناوی بەرهەمەکەی گوتی، بۆ سوڵتان سەھاک دەگەڕێتەوە و بۆ کاکەیی و یارسانەکان کەسایەتییەکی پیرۆزە، بۆ ئەویش بە هەمان شێوە.
ئیلهامی باسی پیرۆزی ئامێری تەموورە بۆ کاکەیی و یارسانەکان و گرنگی بۆ کورد کرد و پارچە میوزیکێکی تایبەت بە سرووتی ئایینیی ئەو ئایینەوە، لە نێو ستۆیدیۆی رووداو پێشکێشکرد.
کاکەییەکان و یارسانەکان کاتی بەڕۆژووبوونی قەوڵتاس لە چواردەیەمی چلەی گەورەی زستان تاوەکو حەڤدەیەمی زستانە. سێ رۆژی یارانی قەوڵتاس بەڕۆژوو دەبن و پاش رۆژووشکاندن دەیکەن بە جەژن.