هەولێر.. سبەی پەردە لەسەر پەیکەرێکی شەهید شیفا گەردی لادەدرێت

14-04-2017
دەرباز یونس
نیشانەکردن شیفا گەردی رووداو
A+ A-
رووداو – هەولێر

بڕیار وایە سبەی کاژێر 14:00 بەکاتی هەولێر، لە شاری هەولێر کۆنفڕانسێک بۆ یادکردنەوەو رێزگرتن لە شەهیدی رۆژنامەنووس شیفا گەردی بەڕێوەبچێت.

لاس بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بزنس میدیا کە سەرپەرشتی کۆنفڕانسەکە دەکات، بە تۆڕی میدیایی (رووداو)ی راگەیاند، "ئامادەکاری تەواو کراوەو لە کۆنفڕانسەکە پەردە لەسەر پەیکەری شەهیدی رۆژنامەنووس شیفا گەردی لادەدەین".

بەرزنجی گوتیشی، "لە کۆنفڕانسەکە ماڵباتی هەریەکە لە شەهید شیفا گەردی و مستەفا سەعید کامێرامانی کوردستان تیڤی ئامادەدەبن و رێزیان لێدەگیرێت، کۆنفڕانسەکەش بە ئامادەبوونی کونسوڵی گشتی وڵاتان و نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگەو چەندین بەرپرسی دیکەی حزبی و حکومی بەڕێوەدەچێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە