ئالین بەرهەمێک لەبارەی مەلا مستەفا بارزانی بڵاودەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

لە ساڵیادی لە دایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی، سەرکردەی شۆڕشەکانی کوردستان کە لە 14 ئازارە، ئالین، هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان، بەرهەمێکی نوێی بەناوی 'بارزانی' بڵاودەکاتەوە.
 
ئەم بەرهەمە لە تێکستی ئیشخانێ ئەسڵانە و رێناس میران کاری بەرهەمهێنان و دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە و بڕیارە کاژێر 16:00ـی ئەمڕۆ لە کەناڵی تایبەتی رێناس میران لە یوتیوب بڵاوبکرێتەوە.
 
ئالین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رێگەی ئەم بەرهەمە پەیامی ئەوە دەگەیێنێت کە بارزانی نەمر قارەمان و سەرکردەی هەموو پارچەکانی کوردستانە، خەباتی بەبێ جیاوازی بۆ هەموو پارچەکان بووە.
 
گوتیشی، وەک هونەرمەندێک خەمی ئەو بۆ هەر چوار پارچەی کوردستانە و پارچەکانی دیکەی کوردستان بۆ ئەو وەک رۆژئاوای کوردستانن و لەگەڵ خۆشی و ناخۆشییەکانی گەلەکەیدایە و چەند بەرهەمێکیشی لەمبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە.
 
ئالین دوای ماوەیەک دوورکەوتەنەوە لە کاری هونەری، ئەمساڵ سێیەم بەرهەمە بڵاوی دەکاتەوە، جگە لە بەرهەمی 'بارزانی' ئەمساڵ هەردوو ڤیدیۆکلیپی 'کەچ و خورت' و 'چاچان' بڵاوکردەوە.