هەولێر.. شانۆگەرییەك لە مەیدانی ئاژەڵان نمایشدەكرێت
رووداو - هەولێر
وا بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا شانۆگەرییەك بەناوی "گۆلكی پشت بەلەم" لە مەیدانی ئاژەڵانی شاری هەولێر نمایش بكرێت.
گۆرانیبێژ خۆشەوی عەزیز كە یەكێكە لە سەرپەرشتیارانی ئەو كارە، بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەم شانۆگەرییە كۆمێدییە و كۆمەڵێك هونەرمەندی بەناوبانگ بەشداری تێدا دەكەن، شانۆگەرییەكەش كاژێر 6:30ی خولەكی بەیانی نمایش دەكرێت".
هونەرمەند خۆشەوی عەزیز لە ماوەی رابردوودا بۆ یەكەمجار كۆنسێرتێكی سەرشەقامی لەگەڵ گرووپی هەست لە شەقامی ئیسكانی شاری هەولێر ساز كرد.