جەمشید بۆ یەکەمجار سروودێکی ئایینی بڵاودەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
جەمشید، هونەرمەندی ناسراوی کورد، بۆ یەکەمجار بەرهەمێکی ئایینی بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە.
بەرهەمەکە سروودێکی ئایینییە بەناوی "یا محەممەد"، لە تێکستی و ئاوازی فۆلکلۆرە، دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن پەیمان سالم-فەرد و ئەفشین شوکری کراوە و بۆ یەکەمجار لە رێگەی رووداو بڵاوکرایەوە.
جەمشید، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، سروودێکی ئایینیم لەبارەی حەزرەتی محەممەد بڵاوکردەوە، ئەمەش یەکەمجارە کار بۆ بەرهەمێکی ئایینی و عیرفانی بکەم".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی ئالین باقرییە و لە نێو مزگەوت لە ئەبوزەبیی ئیمارات کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
سروودی "یا محەممەد" لە کەناڵی تایبەتیی هونەرمەند جەمشید لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.