گوستاڤۆ دۆدمێل وەک بەڕێوەبەری فیلارمۆنیکی نیویۆرک دیاریکرا
رووداو دیجیتاڵ
گوستاڤۆ دۆدمێل وەک بەڕێوەبەری فیلارمۆنیکی نیویۆرک دیاریکرا و لە پۆستی بەڕێوبەری فیلارمۆنیکی لۆس ئەنجلس نامێنێت کە لە 2009ـەوە لەو پۆستە دەستبەکارە.
گوستاڤۆ دۆدمێل، هونەرمەندی ڤەنزوێلی تەمەن 42 ساڵ، رەزامەندی لەسەر گرێبەستی پێنج ساڵە لەگەڵ ئەو ناوەندە هونەرییە دەربڕیوە و دەبێتە یەکەم لاتینی سەرۆکایەتی ئۆرکێستراکە بکات کە مێژووی دامەزراندنی بۆ 1842 دەگەڕێتەوە.
دۆدمێل، لە 25ـی شوباتی 2026 ئەو پۆستە نوێیە وەردەگرێت، بەڵام تاوەکو ئەوکات وەک بەڕێوەبەری میوزیکی ئۆپێرا پاریس دەمێنێتەوە کە لە 2021ـەوە لەو پۆستەدایە.
هەروەها ئەو هونەرمەندە جیهانییە لە 1999ـەوە سەرکردایەتی ئۆرکێسترای سەمفۆنی سیمۆن بۆلیڤاری ڤەنزوێلا دەکات.