هەڤاڵ ئیبراهیم بۆ رووداو: پێشمەرگە وەکو شێر لە شنگالە

رووداو – هەولێر

هونەرمەندانی کوردستان لە رێگەی (تۆڕی میدیایی رووداو)، پەیامی خۆیان بۆ پێشمەرگانی کوردستان لە سەنگەری کۆنتڕۆلکردنەوەی شنگال لە دەستی داعش دەنێرن، هەڤاڵ ئیبراهیم هونەرمەندی کورد دەڵێت "پێشمەرگە وەکو شێر لە شنگالە".


هەڤاڵ ئیبراهیم، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "ئەمڕۆ جەژنی کوردستانە، پێشمەرگە وەکو شێر لە شنگالەو دڵنیام سەرکەوتوو دەبێت و شنگال لە داعش پاکدەکرێتەوە، دەستی برا پێشمەرگەکانی کوردستان دەگوشم و هیوای سەربەرزی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-ی تشرینی دووەم، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشی کۆنترۆڵکردنەوەی شنگالی دەستپێکرد.