ئەلبوومی "من بەس تۆم دەوێ"ـی بڵند ئیبراهیم بڵاوکرایەوە

رووداو-هەولێر

هونەرمەند بڵند ئیبراهیم ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوکردەوە کە 13 تراکی لەخۆگرتووە و کۆمەڵێک ژەنیاری ناوداری کورد کاریان تێدا کردووە.

بڵند ئیبراهیم جەخت لەوەدەکاتەوە کە بەپلانێکی ورد تێکست و میلۆدی گۆرانییەکانی ئەم ئەلبوومەی هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی رەسەنایەتی و مۆرکی کوردی بپارێزێت. لەمبارەیەوە هونەرمەند بڵند ئیبراهیم بەرووداوی راگەیاند" من هەوڵمداوە وەکو هونەرمەندانی پێشوو، لە دوو سەد ساڵی لەمەوبەر هونەرمەندان و فۆلکلۆری کوردی چۆن بووە، بەمشێوەیە دووبارە گۆرانییەکان بڵێمەوە، بۆ ئەوەی رەسەنایەتی خۆی لە دەست نەدات".

کۆمەڵێک لە ژەنیارانی ناوداری کورد کاریان لەم ئەلبوومەدا کردووە و بەرهەمەکەش بەشێوەی سیدی و ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەلبوومەکە کلیک بکە