ئەیوب عەلی دوو ڤیدیۆکلیپ بەیەکەوە بڵاودەکاتەوە


رووداو- هەولێر

هونەرمەندی ناوداری کورد، ئەیوب عەلی دوو ڤیدیۆکلیپ بەیەکەوە بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ئادار بڵاودەکاتەوە.

لەمبارییەوە ئەیوب عەلی بە رووداوی راگەیاند" وەکو جەژنانەیەک دوو ڤیدیۆکلیپی نوێم بەناوەکانی رێژنەو نایەی، بڵاوکردەوە، هیوادارم بە دڵی هەوادارانم بێت".

ئەو هونەرمەندە سەبارەت بە ناوەڕۆکی کلیپەکان دەڵێت"گۆرانی رێژنە لە ئاوازی ئومێد جەمال و لە تێکستی ئەحمەد مەحەممەدە، کاروان مەسکی کاری دەرهێنانی بۆ ئەم کلیپە کردووە، دابەشكردنی میوزیکی هەردوو گۆرانییەکەش لەلایەن ژەنیاری ناودار عارف شەکووری کراوە".

ئەیوب عەلی دەشڵێت" گۆرانی نایەی، لە ئاواز و تێکستی خۆمەو لە دەرهێنانی دلێر دلاوەرە، هەردوو ئەکتەری گەنج ئارۆ رواندزی و فروزان لە نێو کلیپەکەدا رۆڵ دەبینن، کە بەرهەمی کۆمپانیای " leo film and style " دەبێت، هەردوو کلیپەکەش لە یەک رۆژدا بڵاوکراوەتەوە".