ئۆتۆمبێلی نوێی تۆیۆتا بە هایدرۆجین کاردەکات
رووداو - هەولێر
کۆمپانیای تۆیۆتا، لە خۆئامادەکردندایە بۆ ناساندنی نوێترین بەرهەمی خۆی، کە ئۆتۆمبێلی جۆری "ئێف سی ڤی پلاس"ـە و بە گازی هایدرۆجین کاردەکات.
تۆیۆتا ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی لە چوارچێوەی پێشانگای ساڵانەی تۆکیۆ بۆ ئۆتۆمبێل دەخاتەڕوو، کە لەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت و لە ساڵی 2016 دەیخاتە بازاڕەوە.
ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە چوار بزوێنەری هەیە کە لەناو هەرچوار تایەکانیدایە و خانەکانی گازی هایدرۆجین لە نزیک هەردوو تایەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەدایە.
درێژی ئۆتۆمبێلەکە سێ هەزار و 800 مللیم و پانی هەزار و 750 مللیم و بەرزییەکەی هەزار و 540 مللیمە و شێوەکەشی زیاتر لەو ئۆتۆمبێلانە دەچێت کە لە فیلمەکانی خەیاڵی زانستیدا هەن، نەوەک ئەوەی لە ژیانی رۆژانەدا لە شەقامەکاندا دەبینرێن.