مەحسون قرمزیگول درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بڵاودەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

مەحسون قرمزیگول، هونەرمەندی کورد، لە ستۆری هەژماری تایبەتی لە فەیسبووک، دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بڵاوکردووەتەوە و ناوی مەهسا ئەمینی (ژیان ئەمینی) لە ستۆریەکە نووسیوە.
 
ئەو هونەرمەندەی باکووری کوردستان کە ناوبانگییەکی زۆر لە کوردستان و تورکیادا هەیە، لە هەمان ستۆریدا دوو ئیمۆجی بەکارهێناوە، یەکێکیان ئیمۆجی سەرکەوتنە و ئەوەی دیکەیان پەلکەزێڕینەیە.
 
بەشێکی زۆر لە هونەرمەندانی کورد و جیهان، پاڵپشتی خۆیان بۆ درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و ناڕەزایی و خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕیوە.
 
لە ئەیلوولی 2022، دوای ئەو خۆپێشاندانانەی لە کاردانەوەی گیانلەدەستدانی گوماناویی ژینا ئەمینی سەریان هەڵدا، ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی کورد و بیانی بە بڵاوکردنەوەی بەرهەم و پەیامی هاوسۆزی، پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپێشاندانی کچان و ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕیوە.
 
خۆپێشاندانەکان دوای گیان لەدەستدانی گوماناویی ژینا ئەمینی هات، کە دوای دەستگیرکردنی لە لایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە، گیانی لەدەستدا.
 
مەحسون قرمزیگول کە لە ناسنامەدا ناوی عەبدوڵڵا بازەنجیرە، لە 26ـی ئازاری 1969 لە گوندی وەزیر-ی سەر بە شارۆچکەی خانێ لە ئامەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە. مەحسون کوردی زازاییە. فایەقە ناوی دایکیەتی و چەرکەز ناوی باوکیەتی، چەرکەز دوای قرمزیگول هاوژین و منداڵەکانی جێهێشتووە و لە چەولیکی باکووری کوردستان نیشتەجێبووە.
 
قرمزیگول، سەرەتا لە گۆرانیبێژیدا؛ دواتریش لە میوزیکژەنی، دەرهێنەری و سیناریستیدا ناوبانگی کاریکردووە.