ناوی ژمارەیەک لە پێشکێشكارانی ئۆسکار ئاشکرا دەکرێن
رووداو دیجیتاڵ
ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاو، ناوی ژمارەیەک لە پێشکێشكارانی رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی ئۆسکاری راگەیاند کە رۆژی دووشەممە 13ـی ئازاری 2023 بەڕێوەدەچێت.
هەریەک لە نیکۆڵ کیدمەن، سەلما حایک، ئەنتۆنیۆ بانێدراس، هالی بیڵی، جێسیکا چاستین، جۆن چۆ، هیۆ گرانێت و ژمارەیەک ئەکتەری دیکە وەک پێشکیشکار بەشدار دەبن و براوەکانی ئۆسکار رادەگیێنن.
ئەو ئەکادیمیایە پێشتر ناوی چەند ئەستێرەیەکی دیکەی وەک پێشکێشکار راگەیاندبوو، لەوانە ئیمێڵی بڵەنت، ساموئێڵ ئێڵ جاکسن، دیپیکا پادکۆن، میلیسا مەکارسی و مایکڵ بی جۆردن و ژمارەیەک ئەکتەری دیکە.
95مین رێوڕەسمی ئۆسکار لە شانۆی دۆڵبی لە هۆلیوود بەڕێوەدەچێت، هەردوو فیلمی 'Avatar: The Way of Water' و 'Top Gun: Maverick' کە خاوەنی زۆرترین داهاتی 2022 و 2023ـن، بەربژێری خەڵاتەکانی ئۆسکارن.
لە پاڵ ئەو دوو فیلمە، هەریەک لە فیلمی 'All Quiet on the Western Front' ،'The Banshees of Inisherin'، 'Elvis'، 'The Fabelmans' و 'Tár' بەربژێری خەڵاتەکانی ئۆسکاران.
پێشتر لیستی فیلم و سینەماکارە بەربژێرکراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکار بڵاوکراوەتەوە و فیلمی 'Everything Everywhere All at Once' لە پێشەنگی فیلمە بەربژێرکراوەکانە و بۆ 11 خەڵات بەربژێرکراوە.
لە بەشی باشترین فیلم، 10 فیلم بۆ خەڵاتی باشترین فیلم بەربژێرکراون کە بە گرنگترین خەڵات هەژمار دەکرێت و لەو بەشەدا، فیلمی 'Everything Everywhere All at Once'، ' The Banshees of Inisherin'، 'The Fabelmans'، 'Tár'، 'Top Gun: Maverick' و 'Avatar: The Way of Water' بەرچاو دەکەون.
لە 24ـی کانوونی دووەمی 2023 بەربژێرکراون لە شانۆی ساموێل گۆڵدوین لە ئەکادیمیا ئۆسکار لە شاری بێڤەرلی هیڵز لە ویلایەتی کالیفۆرنیا راگەیێندران.
لە بەشی باشترین خانمە ئەکتەرەدا، ناوی هەریەک لە ئانا دی ئارماس لە فیلمی 'Blonde'، کەیت بڵانچێت لە فیلمی 'Tár'، ئەندریا رایسبۆرۆ لە فیلمی 'To Leslie'، میشێڵ ویلیازم لە فیلمی 'The Fabelmans'، میشیڵ یۆهـ لە فیلمی 'Everything Everywhere All at Once' بەرچاو دەکەون.
لە بەشی باشترین ئەکتەری پیاودا، ناوی هەریەک لە برێندەن فرەیزەر لە فیلمی 'The Whale'، کۆڵین فارێل لە فیلمی 'The Banshees of Inisherin'، ئۆستن باتلەر لە فیلمی 'Elvis'، بیل نای لە فیلمی 'Living' و پۆڵ مێسکاڵ لە فیلمی 'Aftersun' بەرچاو دەکەون.
لە بەشی باشترین فیلمە نێودەوڵەتییەکاندا، فیلمی 'All Quiet on the Western Front' لە ئەڵمانیا، 'Argentina, 1985' لە ئەرجەنتین،'Close' لە بەلجیکا، 'EO' لە پۆڵەندا و 'The Quiet Girl' لە ئێرلەندا بەرچاو دکەون.
هەریەک لە فیلمی 'Everything Everywhere All at Once' ،' The Banshees of Inisherin' ،'The Fabelmans'،'Tár' و 'Triangle of Sadness' بەربژێری خەڵاتی ئۆسکارن بۆ باشترین سیناریۆی ئۆرجیناڵ.
لە بەشی فیلمە ئەنیمەیشنەکەندا، فیلمی 'Guillermo del Toro’s Pinocchio' ،' Marcel the Shell With Shoes On' ،'Puss in Boots: The Last Wish' ،' The Sea Beast' و 'Turning Red' بەربژێری خەڵاتی ئۆسکارن.
یەکێک دیکە لە خەڵاتە گرنگەکان، خەڵاتی باشترین دەرهێنەرە و لەم بەشەدا هەریەک لە مارتن مەکدۆنا دەرهێنەری فیلمی 'The Banshees of Inisherin'، تۆود فیلد دەرهێنەری فیلمی 'Tár'، رۆبن ئاسلند دەرهێنەری فیلمی 'Triangle of Sadness'، دانیاڵ کوان و دانیاڵ سچەینێرت هەردوو دەرهێنەری فیلمی ' Everything Everywhere All at Once' و ستیڤن سپیڵبێرگ دەرهێنەری فیلمی .'The Fabelmans'
ئۆسکار بە گرنگترین خەڵات لە هونەری حەوتەمدا دەناسرێت و ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و وێنەی جوڵا پێشکێش دەکرێت.
خەڵاتی ئۆسکار لەلایەن جۆرج ستانلییەوە نەخشێندراوە کە لە شێوەی سێدریک گیبنسە، یەکەم رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە 1929 بووە، لە 1930 بۆ یەکەمجار رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە لە رادیۆ گواستراوەتەوە و لە 1953 بۆ یەکەمجار لە تەلەڤزیۆن پەخشکرا.