وریا ئەحمەد دوو نەوە كلیپ دەكات

رووداو- هەولێر

وریا ئەحمەد، هونەرمەندی كورد، نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەناوی دوو نەوە لە ئاواز و میلۆدی خۆی كلیپ كرد.

وریا ئەحمەد بە (رووداو)ی راگەیاند "لەگەڵ دڵداری كوڕم پارچە میوزیكی دوو نەوەمان كلیپ كرد كە لە شاری كۆیە وێنەگیراوە، لە ئاوازی خۆمە و لە دابەشكردنی دڵداری كوڕمە، بەرهەمی نوێی تیپی زیروبەمی هەولێرە و بەهاوكاریی تیپی باواجی كۆیە تۆمار كراوە".

وریا ئەحمەد ماوەی زیاتر لە 40 ساڵە لە بواری گۆرانی و میوزیك كار دەكات، چەندین كتێبی لە بواری میوزیك و گۆرانی نووسیوە. دڵداری كوڕیشی ژەنیاری ئامێری پیانۆیە و مامۆستای پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی هەولێرە.