جەمشید خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی ئێرانی وەرگرت


رووداو- هەولێر
جەمشید، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هامبۆرگی وڵاتی ئەڵمانیا، لە مەڕاسیمی the daf BAMA MUSIC AWARDS خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی لایڤی ئێرانی وەرگرت.

جەمشید بە رووداوی راگەیاند " خۆشبەختانە توانیم لە نێوان زیاتر لە 34 گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا خەڵاتی the daf BAMA MUSIC لە ئەڵمانیا وەربگرم، ئەمەش دەستکەوتێکی مەزنەو  بەمەش بەرپرسیاریەتییەکی گەورەترین دەکەوێتە سەرشانم ".

جەمشید، هونەرمەندێکی بەناوبانگی رۆژهەڵاتی کوردستانەو خاوەن چەند ئەلبوومێکی گۆرانییە، کە هاوکات بە زمانی کوردی و فارسی گۆرانی دەڵێت، خاوەن جەماوەرێکی زۆری کوردو ئێرانییە.

خەڵاتی the daf BAMA MUSIC ساڵانە ئەو هونەرمەندانە خەڵات دەکات ،کە رۆڵ و کاریگەری لەبواری گۆرانی ومیوزیکی جیهان هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو گۆرانیبێژانەش خەڵات دەکات، کە توانیویانە سنووری وڵاتەکەیان ببەزێنن وهەوادارو هۆگریان لە وڵاتانی دیکەی جیهان هەبێت، ئەو مەڕاسیمە توانیویەتی هەموو هونەرمەندانی جیهان لە ژێر یەک چەتر کۆبکاتەوەو ئاڵگۆڕی کولتووری و فەرهەنگی دروست بکات.