بەڤیدیۆ.. فیلمی نامۆ باس لە کێشەکانی تاکی کورد دەکات
رووداو - سلێمانی
كێشەكانی كۆمەڵگەیی كوردەواری لە باشووری كوردستان دەكرێنە فیلم و بەر لەوەی هاونیشتیمانیانی کوردستن بینەری بن، هاوڵاتیانی چوار وڵاتی دیکە دەیبینن، فیلمی نامۆ بڕیارە لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا، هۆڵەندا، سوێد، لەگەڵ وڵاتانی دیکەش پیشان بدرێت.
فیلمەکە لە رێگەی کێشەکانی خێزانێکەوە دەچێتە نێو کێشەی هەموو تاکێکی کورد، ئەو کێشانەی کە پێویستیان بە چارەسەرێکی بنەڕەتی هەیە، بۆ ئەوەی داهاتووی کۆمەڵگا تەندروست بێت، 26 ئەکتەر رۆڵ لەم فیلمەدا دەبینن و ماوەکەی 80 خولەکە، کاری وێنەگرتنی کۆتایی هاتووەو ئێستا لە قۆناخی مۆنتاژدایە.