باوکی سامی یوسف گۆرانیەک پێشكەش بە جەمشید دەکات
رووداو- هەولێر
جەمشید، هونەرمەندی ناوداری کورد، ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بەناوی دونیا بڵاوکردەوە، کە ئەم گۆرانییە لەلایەن هونەرمەند بابک رادمنش باوکی سامی یوسف پێشکەش بە جەمشید کراوە.
لەمبارییەوە هونەرمەند جەمشید بەرووداوی راگەیاند " گۆرانی دونیا یەکێکە لەو گۆرانییە بەناوبانگەی دەمێکە لەلایەن بابک رادمنش گوتراوە، کە ئەو کات دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە، خۆشبەختانە ئەم گۆرانییەی پێشکەش بە من کردووە و منیش بەشێوازێكی نوێ دووبارەم کردووەتەوە".
جەمشید دەشڵێت " ئەم ڤیدیۆکلیپە لە ئەمریکا وێنەگیراوەو بەشێوازی فۆر کەی تۆمارکراوە،لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگ ئالێکس فێری کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، ئێستا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوکراوەتەوە".