هەڤاڵ گۆرانییەك بۆ شەهید كلیپ دەكات

رووداو- سلێمانی

هونەرمەند هەڤاڵ ئیبراهیم بەرهەمێكی نوێی بۆ (شەهید) تۆمار كردووە و بەم نزیكانە كلیپەكەی بڵاودەكاتەوە.

هەڤاڵ ئیبراهیم بە (رووداو)ی راگەیاند، ئەو بەرهەمەی لە تێكست و میلۆدیی غەریب قادرە و گوتی "لە مێژە دەمەوێت گۆرانییەكی تایبەت بۆ شەهید تۆمار بكەم، چونكە ئەوان لە پێناوی كوردستان گیانیان بەخشیوە و بە خۆشحاڵییەوە بەرهەمەكە لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاودەكرێتەوە".

كلیپەكە لەلایەن حوسێن حەسەنەوە كاری سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ كراوە و لە هەولێر وێنە گیراوە.
هەڤاڵ دەمێكە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكی گۆرانییە و گوتی "ئەلبوومەكەم بەرەو تەواوبوونە و كۆتایی ئەمساڵ بڵاوی دەكەمەوە".