سەلمان خان و کارینا کاپوور لە فیلمێکی سینەمایی نوێدا

رووداو – بۆلیوود تایمز

نوێترین فیلمی سینەمایی هیندی بەناوی بانجرانی بێجان، کە هەریەکە لە سەلمان خان و کارینا کاپوور، دوو ئەستێرە بەنێوبانگەکەی بۆڵیوود رۆڵی سەرەکی تێدادەبینن، بڵاودەکرێتەوە.

چاودێرانی سینەمایی بۆڵیوود، چاوەڕێدەکەن ئەم فیلمە سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت و ببێتە یەکێک لە پڕداهاتترین فیلمە سینەماییەکانی بۆڵیوود، هەر لەمبارەوە شارۆخان، ئەستێرە و هاوڕێی نزیکی سەلمان خان، لە بارەی فیلمەکە گوتوویەتی" زۆر خۆشحاڵم کە سەلمان و کارینا لەم فیلمە بەهێزەدا دەبینم".

سەلمان خان ماوەیەک بەر لە ئێستا رایگەیاند، کە تەواوی هێزی خۆی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی سەرکەوتنی گەورە لەم فیلمەدا تۆمار بکات. بەشی زۆری ئەم فیلمە، لە زستانی رابردوودا لە کشمیر وێنەگیراوە، ئەو کاتەی پلەی گەرمی ئەو ناوچەیە بۆ 2 پلە ژێر سفر نزم ببووەوە.