کاپتنی کەشتیی تایتانیک لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

رووداو دیجیتاڵ 

بێرنارد هیڵ، ئەکتەری بەریتانی کە لە فیلمی 'تایتانیک'دا رۆڵی کاپتنی کەشتییەکەی دەگێڕا، لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
 
هیڵ لە ساڵی 1997 دا لە فیلمی تایتانیکدا رۆڵی کاپتن ئێدوارد سمیسی کاپتنی کەشتییەکەی دەگێڕا. تایتانیک لەو کاتەدا خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلمی 'ئەفسانەی خۆشەویستی'ی بردەوە. 
 
ئەکتەرە بەریتانییەکە، جگە لە رۆڵی  تایتانیک، بە رۆڵگێڕانی لە زنجیرە فیلمی The Lord Of The Rings نێوبانگی دەرکرد. 
 
ئەکتەرە بەریتانییەکە لەو فیلمەدا کە لە دەرهێنانی پیتەر جاکسنە، بەهۆی بەرجەستەکردنی رۆڵی 'شا تیۆدنی رۆهان' لە دوو لە ئەڵقەکانی زنجیرەکە، پێزانینێکی جیهانیی بەدەستهێنا. 
 
لوو کۆڵسن، ئاژانسی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی، رۆژی یەکشەممە هەواڵی کۆچی دوایی هیڵ-ی بە میدیای بەریتانیا راگەیاند. 
 
لە سەرەتای پیشە هونەرییەکەیدا، هیڵ لە درامای 'بۆیز فرۆم زە بلاک ستەف' "Boys from the Blackstuff"ـی ساڵی 1982ـی کەناڵی BBC دەرکەوت.
 
ئەوکات، خەڵاتێکی زۆری بردەوە و تاوەکو ئێستاش بە یەکێک لە باشترین نموونەکانی ژانرەی دراما لەو کاتەدا دەناسرێت.