لەیدی گاگا: دەمەوێت زیاتر بەتەنیایی بژیم

رووداو دیجیتاڵ

لەیدی گاگا، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی رایگەیاند، ئەو دەیەوێت زیاتر بە تەنیایی بژیت و روونیشیکردەوە، باش دەبێت کاتت هەبێت بۆ ئەوەی بە تەنیا بیت و ئەو ویستوویەتی ئەوە بەخۆی بڵێت کاتێک تەمەنی بچووکتر بووە.
 
ئەو هونەرمەندە 36 ساڵە، ئەمساڵ بەربژیری خەڵاتی ئۆسکاری باشترین گۆرانیبێژە لە رێگەی گۆرانی 'Hold My Hand'ـی فیلمی 'Top Gun'، پێشتریش هەمان خەڵاتی لە رێگەی فیلمی 'Shallow' لە 2019 بەدەستهێنا.
 
گاگا هەروەها دەڵێت، ئەو کاتی زۆر لە هۆلیوود بەسەر نابات، هەندێ جار حەز دەکات تەنیا بێت و کەس لە دەروبەری نەبێت، هەندێ جار حەز دەکات تەنیا پیانۆ بژەنێت، هەندێ جاریش ئاوازێک لە مێشکیدایە و بە پەلە تۆماری دەکات و بەرەو پیانۆ رادەکات.
 
لەیدی گاگا، لەبارەی دەستپێکی کارە هونەرییەکانییەوە دەڵێت، کاتێک گەنجتر بووە، کاتی زۆری بە تەنیایی لەگەڵ ئامادەکردنی گۆرانیدا بەسەربردووە، بەڵام تا زیاتر سەرکەوتوو بووە، زیاتر هەستی بەوە کردووە کە پێویستی بە کەسانی دیکە هەیە کە دەستخۆشی لێبکەن.
 
لەیدی گاگا، لە 28ـی ئازاری 1986ـە و لە تەمەنی هەرزەکارییەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، لە 2008 یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆی بەناوی 'The Fame' بڵاوکردەوە، پێنج ئەلبوومە یەکەمەکانی ئەو گۆرانیىیژە لە 'لیستی بیلبۆرد 200'ـدا تۆمارکراون، یەکەم هونەرمەندی ژنە لە یەک ساڵدا خەڵاتی ئۆسکار، بافتا، گۆڵدن گڵۆب و گرامی بەدەستبێنێت و 170 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانی فرۆشراون.
 
گاگا 18 خەڵاتی ئێم تیڤی و 13 خەڵاتی گرامییە لە 2010 و 2019 وەک یەکێک لە سەت کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهان لەلایەن گۆڤاری تامی دەسنیشانکرا.