جوان حاجۆ كلیپێك بۆ شنگال بڵاودەكاتەوە
رووداو- سوێد
هونەرمەندی نێوداری كورد ، جوان حاجۆ كلیپێك لەسەر شنگال ئامادە دەكات و، بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی دەنێرێت .
گۆرانی و كلیپی شنگال كە لەلایەن جوان حاجۆوە بڵاوكراوەتەوە، لەسەر مەرگەساتی شنگالە ، كە دونیای هەژاند . شیعری گۆرانییەكە لەلایەن ئەحمەد حوسێنیی شاعیرەوە نووسراوە .
جوان حاجۆ ، خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە و خاوەنی چەندان بەرهەمی ناوازەیە و، ژمارەیەك سروود و گۆرانی شۆڕشگێڕیشی هەیەو ، ماوەیەكی زۆرە نیشتەجێی ئەوروپایە .