هۆلیوود یادی دوو هونەرمەندی کۆچکردوو دەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە رێڕەوی نێوداران لە هۆلیوود، یادی هەردوو هونەرمەندی کۆچکردوو فرید وایت و ئانیتا پۆینتەر کرایەوە و چەپکە گوڵ لەسەر ئەستێرەکانیان لەو رێڕەو بەناوبانگە دانرا.
ئانیتا پۆینتەر، گۆرانیبێژ و تێکستنووسی گۆرانی ئەمریکی، رۆژی شەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2022 لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و هۆکاری مردنی ئاشکرا نەکراوە.
فرید وایت، ژەنیاری ئامێری درامسی ئەمریکی و ئەندامی پێشووی گرووپی 'Earth, Wind & Fire' رۆژی یەکشەممە 2ـی کانوونی دووەمی 2022 لە تەمەنی 67 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و شوێن و هۆکاری مردنی ئاشکرا نەکراوە.
رێڕەو یاخود شۆستەی نێوداران لە هۆلیوود بە یەکێک گرنگترین شوێنەکانی هۆلیوود دەناسرێت و ئەستێرەی کەسایەتییە نێودارەکانی دانراوان.
گرووپی 'Earth, Wind & Fire' بە سەرۆکایەتی مۆریس وایت برای فرید لە 1970 دامەزرا و چەندین جۆری میوزیکی ئاوێتەی یەکدی کرد، لەوانە جاز، ئاڕ ئاند بی، پۆپ و رۆک.
فرید وایت لە تەمەنی 16 ساڵیدا وەک ژەنیاری درامس ناسراوە و تاوەکو 1983 لەگەڵ گرووپی 'Earth, Wind & Fire' بەردەوام بووە.
ئەو گرووپە لە ساڵی ناوی لە ساڵی 2000 خرایە هۆڵی بەناوبانگی رۆک ئاند رۆڵ، لە 2005 لە ئاهەنگی نیوەی یەکەمی پاڵەوانییەتی سوپەربۆڵ بەشداربووە و خاوەنی شەش خەڵاتی گرامییە.